کامپیوتر-computer-hac-spss-autocad-فناوری--کتاب3d max
ـ به‌رله مه‌ساج پێدانی روخسار ده‌سته‌کانتان به ئاو‌و سابون بشۆن و روخسارتان به باشیپاک بکه‌نه‌وه.
ـ ئهگهربرین یان زیپکه له روخسارتان هه‌یه، نابێت مه‌ساج بۆ روخسارتان مه‌که‌ن.
ـ سهرهتادهستهکانتان به زه‌یتی سروشتی چه‌ور بکه‌ن و جگه له چاوه‌کانتان روخسارتان پێمهساج بکه‌ن.
سودکانیمهساجدانی روخسار
1ـ مهساجدهبێته هۆی چالاک‌تر کردنی ماسولکه‌کانی پێستی روخسار و پێست نه‌رمتر و به‌هێزتر ده‌کات.
2ـ ده‌بێته‌هۆی پشوو پێدانی ماسولکه‌ی روخسار و چاوه‌کان.
3ـ ده‌بێته‌هۆی ئارام کردنه‌وه‌ی ژانه‌سه‌ر و ئازاره‌کانی روخسار.
4ـ ده‌بێته‌هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی چرچ و لۆچی ورد و قوڵه‌کانی پێستی روخسار.
5ـ چالاکترکردنی سوڕی خوێن.
6ـ کهمکردنهوهیسترێس و دڵه‌ڕاوکێ.
ـ راهێنانیمهساج دانی روخسار
چاوهکانتاندابخهن و له‌پی ده‌سته‌کانتان له‌سه‌ر چاوه‌کانتان دابنێن و فشارێکی هێمن له‌سه‌رچاوه‌کان بکه‌ن و به هێواشی ده‌سته‌کانتان لابه‌رن.
2ـ بۆمهساج پێدانی چه‌ناگه، سه‌ری په‌نجه‌کان له ناوه‌ڕاستی چهناگهتان دابنێن و به‌شێوه‌ی بازنه‌یی مه‌ساج بده‌ن.
3ـ بۆمهساج دانی ناوچاوان به له‌پی ده‌سته‌کان، یه‌ک له دوای یه‌ک له‌سه‌ر ناوچاوان له‌سه‌ره‌وه‌ی لوت تا ره‌گی قژ بکێشن.
4ـ له‌نوکی لوته‌وه ده‌ست پێکه‌ن و له سه‌ره‌تا تا کۆتایی برۆیه‌کان به سه‌ری پهنجهکانیئاماژه فشار بخه‌نه سه‌ری.
5ـ ژێرئێسقانهکانی گۆناکان به هێمنی به‌ره‌و سه‌ره‌وه به هێمنی فشار بده‌ن و بۆ ماوه‌ی30 چرکه رایبگرن.
6ـ پهنجهیئاماژه و په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست بۆ 2 لای کونی لوت دابنێن و له کۆتاییدا له ناوچهیلاتهنیشتهکانی سه‌ر جوڵه‌یه‌کی بازنه‌یی بکه‌ن.
7ـ سه‌ری3 په‌نجه‌تان له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوچاوان دابنێن و به که‌مێک فشار به‌ره‌ولا ته‌نیشته‌کانی سه‌ر و خواره‌وه بکێشن.
پهنجهتانلهسهر به‌شی برۆیه‌کان دابنێن و به‌ره‌و لاته‌نیشته‌کانی سه‌ر بکێشن.
9ـ پهنجهیئاماژه له ناوه‌ڕاستی لێوه‌کانه‌وه به‌ره‌و گۆشه‌ی لێوه‌کانتان و سه‌ره‌وه بکێشنو 30 چرکه به‌م شێوه‌یه رابگرن.
10ـ بۆمهساج دانی چه‌ناگه سه‌ری په‌نجه‌ی گه‌وره‌تا له‌سه‌ر چه‌ناگه دابنێن و به‌ره‌وسه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی ئێسقانه‌کانی گۆناکانی سه‌ره‌وه بکێشن و 30 چرکه به‌م شێوهیهرابگرن.
برچسب:
نویسنده: حسن